Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

شەش یانەی پرێمەرلیگ رکابەری لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکەن

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان یانەی فولهام و هاری ویڵسن بە کاتی وەستاوە، بەوەش دەرگا بە رووی ئەو یانانەدا کراوەتەوە کە ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە وێڵزییەکە دەکەن.

هاری سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەتایبەت ئێڤەرتن لەو یانانەیە زۆرترین گرنگی بەو هێرشبەرە دەدات.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید، لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکە رایگەیاندووە، یانەکانی ئاستۆن ڤێلا، کریستاڵ پاڵاس، نۆتینگهام فۆرێست، برێنتفۆرد و لیدز یونایتد لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و دەیانەوێت ویڵسن بگوازنەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، فولهام لە مانگی نۆڤەمبەر\ تشرینی دووەم ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوو گفتوگۆکان وەستێنراون.

ویڵسن بە وردی بژاردەکانی بەردەمی هەڵدەسەنگێنێت

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ویڵسن لە بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوودڵە، چونکە وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستی مارکۆ سێلڤا، راهێنەری یانەی فولهام نزیکبووەتەوە و داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە، هەر ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دواخستنی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەگوێرەی سەرچاوەکە ئاستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاس لە سەرهێڵن و ئامادەن لە مێرکاتۆی زستانە بیگوازنەوە، بەڵام ئەم مانگە هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دۆخەکە بەدینەکرێت، ئەوا هاوینی داهاتوو داهاتووی ئەستێرە وێڵزییەکە یەکلاییدەکاتەوە.

هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 172 یاریی بۆ فولهام کردووە، لەو ژمارە یارییە، 34 گۆڵی کردووە و 43 ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button