Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی یوسف نسێری بۆ گەورەیەکی سێریائەی شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێری رابردوودا پاشڤەچوونێکی خێرا لە گواستنەوەی یوسف نسێری بۆ یوڤێنتوس روویدا لەکاتێکدا شەوی رابردوو نزیکەی هەمووشتێک یەکلایی بووبووەوە.

وەک دوێنێ فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، یوڤێنتوس لەگەڵ فەنەرباچێ گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی نسێری بەشێوەی خواستن لەگەڵ بەهای 4 ملیۆن یۆرۆ و لە ئەستۆگرتنی مووچەی یاریزانەکە لەلایەن خانمە پیرەکەوە. ئەوە و هەروەها بژاردەی کڕینەوەشی تێدا جێگیرکرابوو، بەڵام ناچاری نەبوو.

وردەکاریی پەیوەندیکردنی یوسف نسێری بە گەورەیەکی ئیتاڵیا

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ لە زاری جیۆرجیۆ کیلینی بەڕێوەبەری وەرزشی بڵاویکردووەتەوە، یۆڤی هێرشبەرە مەغریبیەکە ناگوازێتەوە و وتی

نسێری بەگومانە لە ناوەڕۆکی گواستنەوەکە (بەخواستن)، ئێستا ئێمەش دوای هەڵسەنگاندنی ئەم پێشهاتە پێمانوایە گفتوگۆیەکانمان کۆتایی هاتووە. ئێمە نسێری بە گرێبەستێکی هەمیشەیی ناگوازینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button