ئێستا؛ لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دەستپێکردووە
وەڵامی ئاڵۆنسۆ ئەرێنییە..

یاریگا –
لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستپێکردووە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی کردووە و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ئاڕنە سڵۆت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرپوول و ئاڵۆنسۆ ئەرێنی بوون، چابی ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی رێدز وەبگرێت.
🚨 Xabi Alonso, ¿cerca del Liverpool?
Los ‘Reds’ ya han contactado con el entorno del tolosarra para saber si está disponible. Te lo cuenta todo, @jfelixdiaz, Director Editorial de @diarioas pic.twitter.com/oklcSd0dbW
— Diario AS (@diarioas) January 25, 2026
لە بەهاری 2024 لیڤەرپوول و بایرن میونشمن ئۆفەری فەرمیان پێشکەشی ئاڵۆنسۆ کرد، بەڵام چابی ئەوکات ئۆفەری هەردوو یانەکەی رەتکردەوە و سەرنجی لەسەر لیڤەرکوزن بوو،
لیڤەرپوول لەم وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و یانەکە متمانەی بە ئاڕنە سڵۆتی هۆڵەندی نەماوە.
ئاڵۆنسۆ لە سەرەتای ئەمساڵ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوورخرایەوە، سەرەڕای ئەوەی بڕیاریدابوو پشبوو وەربگرێت بەڵام پێشنیازەکەی لیڤەرپوول هەموو شتێکی گۆڕیووە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئانیڵد باوەشی بۆ ئاڵۆنسۆ کردووەتەوە، بەتایبەت ئەگەرێکی زیاتر هەیە لە وەرزی نوێوە پۆستەکە وەربگرێت، بەڵام ئەگەر هەر دوورخرانەوەیەکی لەناکاو سڵۆت رووبدات، ئەوا ئاڵۆنسۆ دەگەڕێتەوە ئانفیڵد.



