Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کریستاڵ پاڵاس بەدوای شوێنگرەوەی مارک گێی دەگەڕێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت هێڵی بەرگرییەکەی بەهێز بکات و بۆ ئەو مەبەستە بەدوای دڵێکی بەرگریدا دەگەڕێت.

تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، دۆزینەوەی دڵێکی بەرگری لە پێشینەی کارەکانی بەرپرسانی یانەکەیە و دەیانەوێت شوێنرەوەی مارک گێی پەیدابکەن کە بەم دواییە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتییەوە کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی زەکەریا الواحیدی، بەرگریکری یانەی خێنکی بەلجیکی دەدات و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکات.

زەکەریا الواحیدی

سەرچاوەکە دەشڵێت، پاڵاس تەنیا بیر لە هێنانی یاریزانی دڵی بەرگری دەکاتەوە، چونکە نزیکبوونەوەی وادەی گەڕانەوەی هەریەک لە دانیێل مونۆز، شادی راید و ناتانیێل کڵاین بژاردەکانی باڵی بەرگری زیاتر دەکەن و هێزێکی زۆر بە پێکهاتەی یانەکە دەبەخشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button