ئینگلتەراگرنگترین

ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی لەگەڵ بۆرنمۆس مێژووی نووسیەوە، ئاندۆنی ئیراولا چاوی یانە گەورەکانی کەوتووەتەسەر.

ئیراولا ئەم وەرزە وەک رکابەرێکی سەرسەخت دەرکەوت لە پرێمەرلیگ و توانی بە یەکسانبوون لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هەفتەی پێیش گەڕی کۆتایی خولەکە، سیتی هیواوبڕاو و ئارسیناڵ بکاتە پاڵەوان.

هاوکات دەستکەوتێکی مێژووییشی بۆ بۆرنمۆس نووسیەوە کە توانی پلەی شەشەم بەدەستبهێنێت و بۆ یەکەمین جار یانەکە بگەیەنێتە یۆرۆپالیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونا، ئێستا ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکییە لای کارگێڕی لیڤەرپوول.

رێدز لە دووەم وەرزی راهێنەرایەتیکردنی ئارنە سڵۆتدا، بە ماوەیەکی ئێجگار خراپدا تێپەڕین کە جگە لەوەی هیچ نازناوێکیان نەبردەوە، زۆری نەمابوو دابەزن بۆ پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ و چانسی گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەدەستبدەن. هەربۆیە لە قۆناخە جیاوازەکانی وەرزەکەدا دەنگۆی دوورخستنەوەی سڵۆت بەردەوام لەنێو میدیاکاندا هەبوو.

لیڤەرپوول پێشتر چابی ئالۆنسۆی وەک بەهێزترین ئەگەر دەستنیشانکردبوو، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە لەکۆتاییدا بڕیاریدا پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی وەربگرێت.

سانتی ئاونا نووسیویەتی لە ئەگەری رۆشتنی راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە پۆستەکەی لیڤەر، ئیراولای ئیسپانی لە هەرە سەرووی لیستی بەربژێرەکاندایە.

جگە لە لیڤەرپوول، ئەو رۆژنامەنووسە ناوی یانەی کریستاڵ پاڵاسیشی هێناوە کە ئێستا ئیراولا لە پەیوەندیدایە لەگەڵیاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button