Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ چاوی لە شکاندنی ریکۆردەکانی رۆناڵدۆیە

دەیەوێت دوو ریکۆردی رۆناڵدۆ بشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئیمباپێ  نەک تەنیا شوێنپێی نموونەی باڵای خۆی دەکەوێت، بەڵکو  لە شکاندنی چەند ریکۆردێکی نزیکدەبێتەوە.

دوای ئەوەی کیلیان لە ساڵی رابردوو کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 59 گۆڵ و ریکۆردەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یەکسانکردەوە، ئێستا   چاوی لەوەیە زۆرترین گۆڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تۆماربکات، تاوەکو ریکۆردێکی دیکەی ئەستێرە پۆرتووگالییەکە بشکێنێت.

هێرشبەرەکەی ریال مەدرید و فەڕەنسا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە 6 یاری، 11 گۆڵی کردووە و هەوڵدەدات ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ بشکێنێت کە لە وەرزی 2014-15، توانی 17 گۆڵ بکات.

کیلیان ئیمباپێ

یەکێکی دیکە لەو ریکۆردانەی رۆناڵدۆ کە ئاسکە فەڕەنسییەکە مەترسی لەسەر دروستکردووە، تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵە لە وەرزیکدا بۆ ریال مەدرید، رۆناڵدۆ 2014-15 توانی 61 گۆڵ بۆ یانەی شاهانە بکات.

سوپەر کیلیان لەم وەرزە لە کۆی 27 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 32 گۆڵی کردووە و تێکڕای گۆڵەکانی لە هەر یارییەکدا 1.18ـیە،  ئامانجی ئەوەیە ریکۆردەکەی کریستیانۆ تێپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button