
یاریگا –
یانهی بارسێلۆنا دهیهوێت بههرهمهندی زیاتر بۆ یانهكهی كۆبكاتهوه، یانهكه ههوڵدهدهات نێیمار نوێ بگوازێتهوه یانهكهی.
یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای گەوهەرە نوێیەکانی تۆپی پێی بەڕازیل، و ئەمجارەیان چاویان لەسەر یاریزانێکی تەمەن 16 ساڵانە بە ناوی ئێدواردۆ کۆنسێساو، بەڵام یانەی پاڵمێراس رێگاکەی سەخت کردووە.
پەیوەندییە نهێنییەکان
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوودا لە شاری وەرزشیی خوان گامپەر کۆبوونەوەی لەگەڵ بریکارەکانی ئێدواردۆ كراوه، هەروەها بریکارەکان چاویان بە جواو ئاماراڵ سەرۆکی بەشی دۆزینەوەی بەهرەمەندان کەوتووە.
𝙃𝙞𝙜𝙝𝙡𝙞𝙜𝙝𝙩𝙨_𝙀𝙙𝙪𝙖𝙧𝙙𝙤_𝘾𝙤𝙣𝙘𝙚𝙞𝙘̧𝙖̃𝙤.𝙢𝙥𝟰 ⚽🎵 pic.twitter.com/tv2wrOBw8w
— SE Palmeiras (@Palmeiras) January 9, 2026
مەرجە 100 ملیۆنییەکە
هەرچەندە بارسێلۆنا خواستی خۆی نیشانداوە، بەڵام یانەی پاڵمێراس زیرەکانە مامهڵهی لهگهڵ دۆخهكه كردووه چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئێدواردۆ یەکەم گرێبەستی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە تاوهكو 2029 واژۆ کرد.
بۆ پاراستنی ئەستێرەکەیان، پاڵمێراس مەرجێکی سزایی خەیاڵیی 100 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستەکەیدا جێگیر کردووە.
پلانی بارسێلۆنات
بارسیڵۆنا نایەوێت پەلە بکات. لە کۆبوونەوەکاندا روونیان کردۆتەوە، چاودێریی پێشکەوتنی یاریزانەکە دەکەن لەگەڵ تیپی خوار 20 ساڵانی پاڵمێراس، ئەگەر یاریزانەکە گەشەی کرد، ئەوکات دەچنە دانوستان بۆ ئەوەی نرخەکەی کەم بکەنەوە.
ئەمە دووپاتی دەکاتەوە کە بارسا دەیەوێت سیناریۆی نێیمار و ڤیتۆر رۆکی دووبارە بکاتەوە، بەڵام بە نرخێکی گونجاوتر، بارسا دهیهوێت بڕیاری گواستنهوهی ئهم یاریزانه پهیوهست بكاته به ئاستی ئهم یاریزانه لهم وهرزه.



