Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لەپێناو ریال مەدرید؛ راول ئاسێنسیۆ لە سەرەتای وەرزەوە بە بارودۆخێکی تایبەتەوە یاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

راول ئاسێسنیۆ ئەگەرچی زوو زوو دەکەوێتەبەر رەخنەی هاندەرانی ریال مەدرید بەهۆی هەڵکشان و داکشان لە ئاستیدا، بەڵام زانیاریەکی گەورەی لەسەر ئاشکرادەکرێت کە رەنگە رای مەدریدستای لەسەر بگۆڕدرێت بە ئاڕاستەی ئەرێنی.

لە سەرەتای وەرزەکەوە تا ئێستا مەدرید چەندینجار دووچاری پێکان بووەتەوە لە ریزەکانیدا  بەتایبەت هێڵێ بەرگری، بەجۆرێک ژمارەکان بۆ بەرپرسانی یانەکە مایەی سەروسوڕمان بووە.

بەرپرسانی ریال مەدرید سەریانسوڕماوە لەو شەپۆلە پێکانەی بەرۆکی یاریزانەکانیان دەگرێت

لە نوێترین زانیارییدا کە رامۆن ئالڤارێزی بڵاویکردووەتەوە، ئاسێنسیۆش بەدوور نەبووە لە ئازار و نائاسوودەیی جەستەیی، بەڵکوو لە سەرەتای وەرزەکەوە چەند جارێک بە ئازارەوە یاریکردووە بەهۆی شکانێک لە ئێسقانی لاقی.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە کە سەرەڕای ئەوەی ئێستا بەرگریکارەکە پێویستی کەوتووەتە پشکنین، بەڵام پێیوایە دەتوانێت لە یارییەکانی داهاتووش بەردەوامبێت بۆ هاوکاریکردنی یانەکەی.

ئالڤارێز ئەوەشی نووسیوە کێشەکانی هێڵی بەرگریی شاهانەکان وای کردووە ئاسێنسیۆ ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بدات بۆ یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button