Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا داوای گۆڕینی شێوازی یارکردنی تیمەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر سیتی بەردەوامی هەیە و ئەمشەویش بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو 3-1 بەرامبەر بۆدۆ گلیمتی نەرویجی دۆڕان لە میانی گەڕی حەفتەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.

تیمەکەی گواردیۆلا بۆ پێنجەم یارییە لەسەریەک ناتوانن بردنەوە تۆماربکەن. بەوپێیەی لە چوار یاریی رابردوویاندا لە پرێمەرلیگ سێ یەکسانبوون و دۆرانێکان هەبوو، کە شکستەکەیان لە دێربی مانچێستەر بوو بەرامبەر مان یونایتد.

لەدوای دۆڕاندنەکەی ئەمشەویان، گواردیۆلا باسی لە ئاستی تیمی بەرامبەر کرد و هاوکات داوای گۆڕینی شێوازی یاکردنی لە تیمەکەشی کرد و وتی

دەزانم چ تیمێکی باشن. من بە کەمم نەزانیون. ئەوان وەرزی رابردوو سەرکەوتن بۆ پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ. بیریان ئاسوودە، ئێمەش چەند یاریزانێکمان پێکانی هەبوو. دواتریش بە 10 یاریزان بەرامبەر 11 یارییمان دەکرد (بەهۆی کرانەدەرەوەی رۆدری لە خولەکی 62).

دەبێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر وۆڵڤز لە پرێمەرلیگ و گالاتاسەرای دینامیک (چۆنێتی جووڵەی پڕ وزە و مەبەستدار)ی خۆمان بگۆڕین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button