تەواو؛ هێرشبەرێکی ئارسیناڵ پەیوەندی بە خولی فەڕەنسی دەکات
بە شێوەی خواستن

یاریگا –
ئیتان نوانێری، هێرشبەی یانەی ئارسیناڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی مارسیلیا دەکات.
رۆژنامەنووسی متمانەپێکرا، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیتان نوانێری بەڵێی بۆ یانەی مارسیلیا کردووە و ئامادەیە یاری بۆ ئەو یانە فەڕەنسییە بکات، هەروەها ئارسیناڵ پێیوایە ئەوە باشترین بژاردەیە بۆ یاریزانەکە.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسەکە، ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ و رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری مارسیلیا، لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکە قسەیان کردووە و یاریزانەکە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی مارسیلیا دەکات.
🚨💙🤍 Ethan Nwaneri has accepted to join Olympique Marseille! Arsenal also believe it’s the best solution on loan.
Arteta also spoke with Roberto de Zerbi and OM seen as ideal solution.
Straight loan deal at final stages, no buy option clause — expected to be agreed
soon. pic.twitter.com/iOCiYFWMZ9— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 20, 2026
سەرچاوەکە دەشڵێت، گواستنەوەکە گەیشتووە دوا قۆناخ و بڕگەی دووبارە کڕینەوەی یاریزانەکە لە گرێبەستەکەدا نابێت.

هێرشبەرە 18 ساڵییەکە، ئەم وەرزە تەنیا چوار یاری بۆ ئارسیناڵ کردووە و بەهۆی بوونی کێبڕکێی بەهێز لەسەر پێکهاتەی سەرەکی دەرفەتی یاریکردنی وەک پێویست پێنەدراوە، بۆیە ئارسیناڵ رازیبووە بە خواستن بیدات تاوەکو خولەکی زیاتر یاری بکات، باشترین بژاردەش مارسیلیایە، چونکە لە پلەی سێیەمی ریزبەندییە بە 35 خاڵ و رکابەری لەسەر پلەی یەکەم دەکات، هەروەها یانەکە لەژێر سەرپەرشتی دی زێربی بە شێوازی هێرشبەری یاری دەکات و دەرفەتی زیاتر بۆ لاوە ئینگلیزییەکە دەڕەخسێت.



