بەڵگەیەک سۆشیاڵ میدیای عەرەبی تەنیوە؛ براهیم دیاز بە رێککەوتن لێدانە سزاکەی گۆڵ نەکرد؟

یاریگا –
کاردانەوەکانی یارییە پڕ مشتومڕەکەی شەوی رابردووی نێوان مەغریب و سەنیگال هێشتا بەردەوامیی هەیە و سۆشیاڵ میدیای عەرەبی بەردەوامە لە رۆشنایی خستنەسەر دیوە نەبینراوەکانی یارییەکە. ئەو فیناڵەی کە تێیدا سەنیگال بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەی بەسەر رێکخەری پاڵەوانێتیەکەدا تۆمارکرد.
بۆ خوێندنەوەی رووداوەکانی یارییەکە، خوێنەری ئەم بابەتەبە:
لێدانە سزاکەی براهیم دیاز لە کۆتا خولەکی زیادکراو کە بەهۆیەوە زۆرینەی یاریزانەکانی سەنیگال بڕیاریاندا درێژە بە یارییەکە نەدەن تا سادیۆ مانێ گەڕاندنیەوە، یەکێک بوو لە رووداوە گەرموگوڕەکان. کەچی دیاز بە شێوازی پانێنکا جێبەجێی کرد و گۆڵی نەکرد.
هەر لە یەکەمین خولەکانی دوای یارییەکە، دەنگۆکان بەو ئاڕاستەیە بوون کە بە رێککەوتنێک ئەوە کرابێت تا سەنیگالییەکان بگەڕێنەوە بۆ نێو یارییەکە. بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەیەوە رانەگەیەندراوە. گریانی بەکوڵی خودی یاریزانەکەش وا پیشانی نەدادا رێککەوتنێک لەئارادا بووبێت. کەچی ئێستا سۆشیاڵ میدیای عەرەبی بەجۆرێکیتر و بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی دەیانەوێ بیسەلمێنن کە رێککەوتن کراوە.
لە گرتەکەدا دەردەکەوێت ئەشرەف حەکیمی و دیاز لە سادیۆ مانێ نزیک دەبنەوە و قسەی لەگەڵ دەکەن. لەو کاتەشدا مانێ داوا لە هاوتیمەکانی دەکەن بگەڕێنەوە بۆ نێو یاریگا. دواتریش هێرشبەرەکەی نەسر رێنمایی بە مێندی گۆڵپارێز دەدات کە ئارام بمێنێتەوە لەکاتی لێدانە سزاکە.
دیمەنەکە ببینە:
تسريبات وأنباء تفيد بأن ضربة جزاء براهيم دياز الضائعة، جاءت بعد اتفاق بين قادة المنتخبين من أجل إعادة لاعبي السنغال للملعب وتفادي الإساءة لصورة الكرة الإفريقية عالميا..
ماني وحكيمي، بحضور براهيم وميندي، اتفقوا على طريقة ومكان التنفيذ !
للأسف، قرار حرمنا لقبا كان في المتناول .. pic.twitter.com/QuIZdQTKjP
— 𝑨𝑩𝑶𝑼𝑱𝑨𝑫 𝑆𝑜𝑢𝑓𝑖𝑎𝑛𝑒 | (@AbouJad_Talks) January 19, 2026



