Loading...
ئیتاڵیا

سەرۆکی یانەیەکەی بەناوبانگی ئیتاڵی کۆچی دوایی کرد

فیۆرێنتینا ماتەمینی بۆ رۆکۆ کۆمیسۆ دەگێڕێت

Yariga App

یاریگا –

رۆکۆ کۆمیسۆ خاوەن و سەرۆکی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆکۆ کۆمیسۆ، خاوەنی یانەی فیۆرێنتینا و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی میدیاکۆم، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ فیۆرێنتینا و میدیاکۆم لە بەیاننامەیەکی فەرمی و هاوبەشدا کۆچی دوایی کۆمیسۆیان راگەیاند، بەڵام هۆکاری گیانلەدەستدانی سەرۆکەکەیان ئاشکرا نەکرد.

فیۆرێنتینا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکی خۆشەویستمان دوای ماوەیەکی زۆر لە چارەسەر وەرگرتن دواجاە بەجێی هێشتین و ئەمڕۆ هەموومان ماتەمینی بۆ کۆچی دواییەکەی دەگێڕین. خۆشەویستی ئەو بۆ فیۆرێنتینا گەورەترین دیاری بوو کە تا ئێستا بە خۆی بەخشیبێت.

دوای ئەوەی کۆمپانیای میدیاکۆمی کردە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەیبڵ تیڤی لە ئەمریکا، کۆمیسۆ لە ساڵی 2019 یانەی فیۆرێنتینای کڕی و بەهۆی رەخنەی راشکاوانە لە بیرۆکراسی ئیتاڵیا و شکستهێنانی لە دروستکردنی یاریگای نوێ بووەتە یەکێک لە سەرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو وڵاتە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ. کۆمیسۆ لە شاری کالابریا لەدایکبووە و لە تەمەنی 12 ساڵیدا رووی لە ئەمریکا کردووە، هەروەها خاوەنی یانەی تۆپی پێی نیویۆرک کۆسمۆس بووە و لە زانکۆی کۆڵۆمبیا یاری تۆپی پێی کردووە و بەردەوامە لە سپۆنسەرکردنی. یاریگای تۆپی پێی زانکۆکە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.

کۆمیسۆ لە فیۆرێنتینا، ئاهەنگی گەیشتنی تیپەکەی بۆ یارییەکانی کۆتایی یۆرۆپالیگ لە ساڵانی 2023 و 20245 گێڕا، بەڵام فیۆرێنتینا لەم وەرزەدا ئەنجامەکەی بە دڵی هاندەران نییە و لە ناوچەی دابەزینی سێریا ئەیدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button