Loading...
عێراقکوردستان

یاریزانە نوێیەکەى زاخۆ بۆ یارییەکەى نەفتى میسان بە پەرۆشە و باسى پلانى راهێنەرى تیپەکەش دەکات

زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆى بەرامبەر نەفتى میسان یاریى دەکات

Yariga App

یىیاریگا –

زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆى رووبەڕووى نەفتى میسان دەبێتەوە و یاریزانێکى نوێى تیپەکەش باسى یارییەکە و پلانى راهینەرەکەى دەکات.

یەک شەممە (18ـى کانوونى دووەمى 2026) لە گەڕى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆى کاتژمێر 3ـى ئێوارە رووبەڕووى نەفتى میسان دەبێتەوە، شێرکۆ کەریم و ئەحمەد ئیبراهیم جارێکى دیکە ناتوانن بەشدارى یارییەکە بکەن بە هۆى پێکانەوە، یەڵام بە ڕێژەیەکى زۆر بۆ یارییەکەى بەرامبەر دهۆک لە دێڕبى بادینان لە گەڕى 14ـى خولەکە ئامادە دەبن.

شبر عەلى، یاریزانى نوێى زاخۆ کە لە گواستنەوەى زستانە گرێبەستى لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە، دەربارەى ئامادەکارییان بؤ یارییەکە گووتى:

تیپێکى باشمان هەیە و باوەڕمان بە تواناکانى خۆمان هەیە بۆ ئەوەى ئاستێکى یاش پێشکەش یکەین، بە ورەیەکى بەرزەوە دەچینە نێو کەشى یارییەکە و سێ خاڵى ئەم یارییە گرینگە، راهێنەرێکى بە توانامان هەیە و پلانەکانى زۆرباشە پێویستە وەک خۆى جێبەجێى بکەین بۆ ئەوەى سەرکەوتوبین.

ویسام رزق، راهێنەرى زاخۆ لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى لەسەر ئامادەکردنى تیپەکەى و خاڵى بەهێز و لاوازى نەفتى میسان قسەى خۆى کرد و گووتى:

دەزانین ئەرکمان ئاسان نیە، بەڵام باوەڕم بە تواناى یاریزانەکانە ئاستێکى باش پێشکەش یکەن، کارمان کردووە لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانى نەفتى میسان و پلانى تایبەتمان داناوە، لێرەین بۆ ئەوەى سێ خاڵى یارییەکە ببەینەوە، یاریزانە نوێیەکان بە پەرۆشن یۆ یارییەکە کە پاڵپشتیەکى باش دەبن بۆ تیپەکەمان.

زاخۆ لە 12 یاریى 19 خاڵى کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندى 10ـیەم دێت، گەڕى داهاتووش لە یاریگاى خۆى و لە دێڕبى بادینان رووبەڕووى دهۆک دەبێتەوە، نەفتى میسانیش 10 خاڵى هەیە و لە ریزبەندى 16ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button