Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ بووە دووەم یاریزان لە سەدەی 21 ژمارەیەکی خەیاڵی تۆماربکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ گەڕایەوە و لەگەڵ خۆشیدا بردنەوەی گەڕاندەوە بۆ ریال مەدرید، دوای ئەوەی ئەو سوپەرستارە لە چەند یاریی رابردوودا بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتبووەوە، ئەوەش کاریگەری کردەسەر ئەنجامەکانی ریال بەجۆرێک فیناڵی جامی سوپەری ئیسپانیایان بە بارسێلۆنا دۆڕاند لەو یارییەی کە ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە گێمی دووەمدا بەشداریپێکرا. لە جامی شای ئەو وڵاتەش بە ئالباسیتی دۆڕان و ماڵئاواییان کرد.

ئەمشەو لە میانی هەفتەی 20ی لالیگا توانیان 2-0 لە لیڤانتێ ببەنەوە، کە بەدرێژایی یارییەکە تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلۆ لەژێر فیکەلێدانی هاندەرە تووڕەکانی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بوون.

گۆڵی یەکەمی مێرێنگی لە رێگەی کیلیان تۆمارکرا لە خولەکی 58 بە لێدانی سزا. دوای 7 خولەک راول ئاسێنسیۆ بە لێدانێکی سەر ئەنجامەکەی فراوانتر کردەوە و سێی خاڵیان بەخشیە راهێنەرە تازەکەیان.

گۆڵەکەی ئێمباپێ کە گۆڵی 28ی ئەم وەرزەی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان و 19هەم بوو لە خولی ئیسپانی، تۆمارێکی ناوازەبوو بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە درێژایی سەدەی 21 کە تەنها کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیویەتی ئەنجامی بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، بەو گۆڵەی لە تۆڕی لیڤانتێ، سوپەر کیلیان بووە خێراترین یاریزان (لە 53 بەشدارییدا بگاتە گۆڵی ژمارە 50) لە ماوەی سەدەی 21دا.

ریکۆردەکە هێشتا بە ناوی ئەفسانە پۆرتوگالیەکەوە ماوە کە لە ساڵی 2011 توانیبووی لە 51 بەشداریکردندا ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات.

شاهانەکان لەم مانگەدا سێ یارییان لەبەردەمدا ماوە، ئەوانیش یانەکانی مۆناکۆ و ڤیاڕیاڵ و بێنفیکایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button