Loading...
ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی کریستیانۆ دەستبەرداری کۆشکی خەونەکانی دەبێت؟

نەبوونی تایبەتمەندی کەسی!

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی ئامادەیە دەستبەرداری ڤێلای خەونەکانی، کە بۆ دوای خانەنشینبوونی درووستیکردبوو، ببێت، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 30 ملیۆن پاوەند (40 ملیۆن دۆلار) تێچووی درووستکردنی ڤێلاکەبووە.

برواەی پێنججار خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە ئەیلولی 2022 پارچە زەوییەکی لە شاری لیسبۆنە کڕی بە مەبەستی ئەوەی ڤێلای خەونەکانی بۆ خۆی و بنەماڵەکەی لەدوای وازهێنانی تێدا درووست بکات. بەڵام ئێستا لە ساتی کۆتایی هاتنی بیناسازی ڤێلاکەی بڕیاریداوە بیفرۆشێت.

کۆشکەکە هەشت ژووری زۆر گەورە لەخۆدەگرێت ، مەلەوانگەی فراوانی لە ناوەوە و دەرەوەی کۆشکەکە تێدایە، لەگەڵ رێڕەوێکی درێژی ژێرئاو، گەراجێکی گەورە بۆ ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی ئەستێرە پۆرتووگالییەکە تەرخانکراوە، هەروەها سینەما و هۆڵی وەرزشی تێدایە، کریس منداڵەکانیشی لەیادنەکردووە و گۆڕەپانێکی تایبەتی یاریکردنی بۆ دروستکردوون. جیا لە هەموو ئەمانە، کۆشکەکە کەنار دەریای تایبەت بە خۆی هەیە.

بۆچی رۆناڵدۆ کۆشکە گرانبەهاکەی دەفرۆشێت؟

سەرەڕای ئەوەی رۆناڵدۆ کۆشکەکەی بە ئارەزووی خۆی دیزاین کردووە، بەڵام کۆمپانیای ڤی+ فامای پۆرتوگالی بانگەشەی ئەوە دەکات کە “رۆناڵدۆ پلانی ئەوەی هەیە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز لەو کۆشکەدا بکات دواتر بیفرۆشێت.

دەگوترێت رۆناڵدۆ لە نەبوونی تایبەتمەندی کەسی لەو ناوچەیە نیگەرانە، هێرشبەرەکە دوای کردووە زەوییەکانی دەورووبەری کۆشکەکەی بکڕێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی پێینەفرۆشراوە دوودڵ بووە.

لەدوای ئەم رووداوە رۆناڵدۆ بڕیاریداوە واز لە پڕۆژە چوار ساڵانەکە بهێنێت و بەگوێڕەی زانیارییەکانی ڤی+ فارما رۆناڵدۆ بیرۆکەی ئەوەی هەیە کۆشکەکەی بۆ مەراسیمی تایبەتی وەکوو ئاهەنگی هاوسەرگیری، بۆنە خێزانییەکان  بەکرێ بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button