
یاریگا-
بە مەبەستى قەرەبووکردنەوەى شکستى کلاسیکۆ لە یاریى رابردوو بەرامبەر هەولێر، دهۆک لە یاریگاى خۆى رووبەڕووى دیالا دەبێتەوە.
لە گەرى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، شەممە ( 17ـى کانوونى دووەمى 2026 ) کاتژمێر 5:30ـى ئێوارە دهۆک لە یاریگاى خۆى بەرامبەر دیالا یاریى دەکات، دهۆک بۆ راستکردنەوە و هاوسەنگى ئەنجامەکانى یاریى دەکات، تایبەت دواى شکستەکەى لە یاریى ڕابردوو بەرامبەر هەولێر کە یەکەم شکستى تیپەکە بوو لە ژێر سەرپەرشتى عەبدولغەنى شەهدى راهێنەر لە دواى هەشت یاریى، تەواوى یاریزانەکانى دهۆک بۆ یارییەکە ئامادەن تەنها پاشەنگ عەبدوڵا نەبێت کە بە هۆى پێکانەوە ناتوانێ یاریى یکات.
یوسف بن سۆدە، هیرشبەرى توونسى دهۆک کە لە گواستنەوەى زستانە پەیوەندى بە یانەکە کردووە، دەربارەى ئامادەکارى و ئامانجیان لەم یارییە گووتى:
خولى عێراقى بۆمن نوێ نیە گرنگ ئەوەیە زوو تێکەڵى کەشى خولەکە بووم، دەستەى راهینەران لەم ماوە کورتەى هاتووم ماندوو بوون لەگەڵم بۆ ئەوەى بە زوویى هەماهەنگى لەگەڵ یاریزانەکان دروست بکەم، یاریى بەرامبەر دیالا گرینگە بۆ ئێمە چونکە پێویستە بگەڕێنەوە ڕێچکەى سەرکەوتنەکان، شکستەکەى بەرامبەر هەولێر بە ئازار بوو، بۆیە پێویستە سێ خاڵى ئەم یارییە وەربگرین و ئێمە ئامادەین.
دهۆک بە 17 خاڵ لە ریزبەندى 10ـى خولەکە دێت، یاریى داهاتووش لە دێڕبى بادینان لە دەرەوەى یاریگاى خۆى رووبەڕووى زاخۆ دەبێتەوە، دیالا 21 خاڵى هەیە و لە ریزبەندى حەفتەمى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت.



