Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوو بڕیاری كاریگەر؛ شارەزایەک ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆ شۆک دەكات

ناوبژیوان دوو بڕیاری هەڵەی داوە

Yariga App

یاریگا –

شارەزایەكی ناوبژیوانی ئیسپانی دوو بڕیاری ناوبژیوانی یارییەكەی شەوی رابردووی كلاسیكۆ بە هەڵە دەزانێت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی بارسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

رافینیا دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسكی گۆڵەكانی بارسێلۆنایان كرد و ڤینیسیۆس جونیۆر و گۆنزالۆ گارسیاش گۆڵەكانی ریال مەدریدیان كرد.

خۆسێ لویس مۆنتێرۆی ناوبژیوان یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەبرد.

بە گوێرەی ئێدواردۆ ئیتورالدی، ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی كە شیكاری بۆ ئاستی ناوبژیوانان لە میدیا ئیسپانییەكان دەكات، ئاشكرایكرد ناوبژیوان دوو بڕیاری هەڵەی لە یارییەكەدا داوە.

پێوویست بوو ناوبژیوان پێش لێدانی گۆشە كە ریال مەدرید گۆڵی یەكسانی كردەوە یارییەكەی كۆتایی پێبهێنایە، چونكە كاتی زیادكراو پێشتر كۆتاییهاتبوو، ناوبژیوان سێ خولەک كاتی زیادكراوی هەژماركردبوو بەڵام رێگایدا حەفت خولەكە یارییەكە بەردەوام بێت.

هەروەها لێدانەكەی راوول ئاسێنسێۆ لە پێی پێدری شایستەی كارتی سوور بوو، پێوویست بوو راستەوخۆ كارتی سوور بەڕووی ئاسێنسیۆ بەرزبكرێتەوە بەڵام ناوبژیوان تەنیا كارتی زەردی بەروودا بەرزكردەوە.

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا ژمارەی نازناوەكانی بۆ 16 نازناو بەرزكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button