
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامانجی سەرەكی مێركاتۆی هاوینە دەستنیشاندەكات.
گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و بارسێلۆنا خولیان ئالڤارێز بۆ شوێنگرەوەی دیارییكردووە.
ئالڤارێز لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە 2030 بەسەردەچێت.
El Barcelona considera más importante reforzar la delantera el año que viene que el puesto de central. Un hombre gol. Con Araujo y Christensen recuperados,es más prioritario buscar un delantero por si Lewandowski no continúa, que parece lo más probable. Julián Álvarez en la pole
— Alfredo Martínez (@Alfremartinezz) January 10, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئالفرێدۆ مارتینێز لە رادیۆی ئۆندا سیرۆ، بارسێلۆنا گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بۆ ریزەكانی یانەكەی لە پێشینەی كارەكانی دادەنێت.
لە ناو ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری گرنگترە وەک لە بەهێزكردنی هێڵی بەرگری یانەكەیان.
پێوویستیان بە هێرشبەرێكی گۆڵكار و بەتوانا هەیە و خولیان ئالڤارێز لە پێشینەی كارەكانیاندایە.
ئالڤارێز لەم وەرزەدا 25 یاریی كردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.



