Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا ناوی یاریزانێكی دیكەی تۆماركرد

درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ناوی روونی بەرداخچی لە تیمی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد.

روونی بەرداخچی لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی كۆپێنهاگنەوە بە بەهای 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە كاتالونییەكە واژۆ كردووە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، بەفەرمی ناوی روونی بەرداخچی لە تیمی یەكەمی بارسێلۆنا تۆماركرا.

هەروەها یاریزانەكە لە داهاتوودا درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت.

بەرداخچی لەگەڵ بارسێلۆنا 14 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button