Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێکانی ئێمباپێ دەبێتە هۆی دەرکردنی راهێنەری ریاڵ مەدرید؟

ڤینیسیۆس و بێلینگهام دەتوانن راهێنەرەکەیان رزگار بکەن؟

Yariga App

یاریگا –

مانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لەسەر کورسیی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید کەوتووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جامی سوپەری ئیسپانیا دەبێتە تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ راهێنەرە باسکییەکە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە کە باشترین سەربازەکەی له‌ده‌ستداوه‌.

ئێمباپێ؛ تاکە هیوا بۆ ئاڵۆنسۆ

پێگه‌ی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، لە ماوەی تەنیا وەرزێک و نیودا، کیلیان ئێمباپێ خۆی وەک تاکە سەرکردە و فریادڕەسی ریاڵ مەدرید سەلماندووە، ئاستی یاریزانەکە گەیشتووەتە رادەیەک کە تەنیا ئەو بە رزگارکەری پۆستەکەی ئالۆنسۆ دادەنرێت، بەڵام پێکانەکەی کۆتایی ساڵ هەموو شتێکی تێکدا.

بەشداریکردن لە سوپەر: زۆر ئەستەمە

ریاڵ مەدرید له‌  2025 بە هەواڵێکی ناخۆش کۆتایی پێهێنا، کە تووشبوونی ئێمباپێ بوو بە پێچوون (التواء) لە ئەژنۆی چەپیدا.
بەپێی سەرچاوە نزیکەکان لە یانەکەوە:

  • بەشداریکردنی ئێمباپێ لە یاریی پێش کۆتایی جامی سوپەردا نزیکە لە مەحاڵ.

  • گەیشتنی بە یاریی کۆتایی (ئەگەر ریاڵ سەربکەوێت) تەنیا بە “موعجیزە” دەبێت.

  •  دۆخەکە بۆ كیلیان زۆر قورسە و پێشبینی دەکرێت سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.

تاقیکردنەوەیەک به‌بێ چه‌كی سه‌ره‌كی

چابی ئاڵۆنسۆ دەزانێت کە دەبێت بەبێ ئێمباپێ بچێتە ناو یارییە چارەنوسسازەکانەوە،گورزێکی کوشندەیە و قوڕسه‌، چونکە ئامارەکان دەڵێن کیلیان خاوەنی “زیاتر لە نیوەی گۆڵەکانی” ریاڵ مەدریدە لەم وەرزەدا.

پەیامێک بۆ ئەستێرەکانی تر

لە ئاماده‌نه‌بوونی ئێمباپێ، چاوەکان دەچنە سەر ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، بێلینگهام و گۆنزالۆ. ئەم یاریزانانە دەبێت لەم هەفتانەدا باشترین وه‌شانی خۆیان نیشان بده‌ن، چونکە ئاستی گۆڵکردنیان لەم وەرزەدا زۆر لاواز بووە. ئەگەر ئەوان نەتوانن بۆشایی ئێمباپێ پڕ بکەنەوە، رەنگە ئاڵۆنسۆ باجەکەی بە پۆستەکەی بدات.

مانگی یەکی ئاگرین

ئێمباپێ هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی زوو بگەڕێتەوە، چونکە دەزانێت مانگی یەک پڕە لە یاریی گرنگی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەر، هەروەها یەکلاییکردنەوەی پلەکانی چامپیۆنزلیگ.


بابەتی زیاتر

Back to top button