Loading...
کوردستان

زۆرترین کارتی زەرد لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان دراوە

ئامار و داتای گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان زۆرترین کارتی زەرد دراوە و رێژەیەکی زۆری گۆڵیش تۆمار کراوە بە تایبەت لە گێمی دووەمی یارییەکان.

لە کۆی هەشت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 20 گۆڵ تۆمار کراوە، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و 14 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، یوسف وریا، یاریزانی زانکۆی جیهان خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی کرد کە لە خولەکی پێنج بەرامبەر خاک تۆماریکرد، گەوورەترین سەرکەوتیش شەقڵاوە بەدەستیهێنا و 4 _ 1 لە بەردەڕەشی بردەوە.

حەفت گۆڵپارێز له گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، بارق عەبدولڕەزاق لە زانکۆی جیهان، ئیسماعیل سیروان لە ئاڕاڕات، سالم محەمەد لە شۆڕجە، ئارش قەدیری لە چەمچەماڵ، شەهرام ئەکرەم لە بازیان، ئەلەند خالید لە دهۆک لەگەڵ عەلی مڕاد لە تەناهی هیچ گۆڵیان لێ تۆمار نەکراوە و کلین شیتیان کردووە.

لە تەواوی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 39 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، ئەمەش رێژەیەکی زۆرە بەراورد بە گەڕەکانی رابردوو، هیچ یانەیەکیش یاریی خاوێنی لەم گەڕەدا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button