Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لە هێرشبەرە دڵخوازەکەی بێهیوا دەبێت و یاریزانێکی دیکە دەکاتە ئامانج

ئامانجەکە پاریسییە..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەستپێدەکات.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس بڕیاریداوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی بڕادلی بارکۆلا، ئەستێرەی پارسیس سانجێرمان دەدات.

ئۆفەری هەریەکە لە یانەکانی لیڤەپوول، مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لەسەر مێزەکەی سێمێنیۆیە، هێرشبەرە گاناییەکە پێیباشترە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات و خۆی یەکلاییکردووەتەوە.

لیڤەرپوول بژاردەی جێگرەوەی دەستنیشانکردووە و یانەکە بڕوای وایە بڕادلی بارکۆلا گونجاوترین بژراردەیە بۆ ئەوەی لەم زستانە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بارکۆلا

بارکۆلا لە هاوینی 2023 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە سانجێرمان کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

بارکۆلا تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە هەیە، بەڵام گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاوە و رێدز دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت.

یاریزانە 23 ساڵانییەکە بەدرێسی پاریس سانجێرمان بەشداریی 124 یاریی کردووە، 31 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button