بۆچی رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا هێشتا سەرەکییە؟مارتینێز پەردە لەسەر نهێنییەکه لادەبات
مارتینێز هاندەرانی شۆک کرد

یاریگا –
رۆبەرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ئهو هۆكاره ئاشكرا دهكات كه كریستانۆ رۆناڵدۆ هێشتا له پێكهاتهی سهرهكی پۆرتوگال وهك یاریزانی سهرهكی پشتی پێدهبهتێت.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا مارتینێز لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ستایشی بێوێنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعوودی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد، مارتینێز بە وردی باسی لەو هۆکارانە کرد کە وادەکەن رۆناڵدۆ هێشتا بژاردەی یەکەم و سەرەکی بێت، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی خەریکە دەگاتە 41 ساڵ.
#LaPortada 🗞️ ENTREVISTA A ROBERTO MARTÍNEZ | “Diogo Jota es esa luz que te hace recordar que tenemos que disfrutar” pic.twitter.com/mksLsm65BP
— MARCA (@marca) December 22, 2025
سێ کۆڵەکەی سەرەکی بۆ مانەوەی ڕۆناڵدۆ
مارتینێز ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری یاریپێکردنی رۆناڵدۆ وەک یاریزانی سەرەکی تەنیا لەبەر ناوەکەی نییە، بەڵکو لەسەر سێ بنەمای زانستی و وەرزشییە:
1.بەهرە : کە هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە.
2.ئەزموون : توانای سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لە کاتە سەختەکان زۆره.
3. بڕیاردان و پێداگری: ئارەزووی زۆری بۆ بردنەوە و باشتربوونی ئهنجامهكانی تیپهكه.
راهێنەرەکە دەڵێت،
“پاپەندبوونی هەمیشەیی کریستیانۆ بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن، وادەکات شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا وەک کاپتن مسۆگەر بکات.”
کارتێکی فشاری تاکتیکی
مارتینێز لایەنێکی تاکتیکی گرنگی ئاشکرا کرد و گوتی،
“تەنیا بوونی رۆناڵدۆ لە ناو یاریگادا، یارمەتی پۆرتوگال دەدات بۆ دروستکردنی بۆشایی. چونکە هەمیشە دوو بەرگریکار چاودێری دەکەن، ئەمەش وا دەکات یاریزانەکانی ترمان ئازادتر بن.”
ئامارەکانی رۆناڵدۆ لهگهڵ مارتینێزدا سەرسوڕهێنەرن؛ ئەو توانیویەتی 25 گۆڵ لە 30 یاری نێودەوڵەتیدا تۆمار بکات، ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە هێشتا لە رووی جەستەیی و تەکنیکییەوە لە لوتکەدایە.
خەونی 1000 گۆڵ و مۆندیالی 2026
لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی گەیشتنی رۆناڵدۆیە بە گۆڵی ژمارە 1000 کە ئێستا خاوەنی 955 گۆڵە، مارتینێز دەڵێت رۆناڵدۆ بیری لێ ناکاتەوە:
“نهێنی کریستیانۆ ئەوەیە کە لە ئێستادا دەژی. ئەو بیر لە داهاتووی دوور ناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت ئەمڕۆ باشترین بێت. ژمارەی 1000 گۆڵ تەنیا ئەنجامی کارەکانی دەبێت کاتێک واز دەهێنێت، نەک ئامانجێکی سەرەکی لە ئێستادا.”
بەرەو کۆتا خەڵات:
رۆناڵدۆ هیوای وایە کاروانی وەرزشی خۆی بە بردنەوەی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا کۆتایی پێ بهێنێت.



