Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی محەمەد سەڵاح دەدرێت

ئارنە سڵۆت و محەمەد سەڵاح كۆدەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمڕۆ هەینی بڕیار لەسەر چارەنووسی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەكەی دەدات.

پەیوەندی نێوان محەمەد سەڵاح و لیڤەرپوول بەرەو خراپی دەڕوات و لە چەند یاریی رابردوودا ئەستێرە میسڕییەكە بەشداری یارییەكانی رێدی نەكردووە.

دوای ئەو هەڵسوكەوتەی ئارنە سڵۆت، محەمەد سەڵاح بەیاننامەیەكی دوور و درێژی بڵاوكردەوە.

پەیامێكی ئاگرین؛ محەمەد سەڵاح هێرشدەكاتە سەر لیڤەرپوول

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر برایتن، ئارنە سڵۆت راهێنەری لیڤەرپوول گوتی؛

ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد سەڵاح كۆدەبمەوە، ئەنجامەكانی ئەو كۆبوونەوەیە دیارییدەكات كە سبەی كارەكان چۆن دەبن.

هیچ هۆكارێكم نییە بۆ ئەوەی نەمەوێت محەمەد سەڵاح لەگەڵمان بمێنێتەوە.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 18:00 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button