Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستی یەکێک لە شوێنگرەوە چاوەروانکراوەکانی ئاڵۆنسۆ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید کەوتووەتە دۆخی فریاگوزاریی خێرا لەپێناو گەڕاندنەوەی سەقامیگیری بۆ یانەکە، بەتایبەت دوای شکستە قورسەکەی شەوی رابردوویان 0-2 بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ.

ئەمڕۆ دەنوگاسی یەکەمی میدیا ئیسپانیەکان قسەکردن بوو لەسەر دۆخی نێوخۆیی یانە شاهانەکە و کۆبوونەوەی کارگێڕی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوە بۆ راهێنەرە ئیسپانیەکەیان. هەندێکیش باس لەوەدەکەن ئەنجامەکەی چوارشەممە بەرامبەر مانچێستەر سیتی سەنگی مەحەکە بۆ ئاڵۆنسۆ. گەرنا، هەریەکە لە یۆرگن کڵۆپ و زینەدین زیدان وەک دوو بەهێزترین پاڵێوراو ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆی ئیدارەی مەدریدن.

تەواو؛ کڵۆپ بژاردەی سەرەکی شوێنگرتنەوەی ئاڵۆنسۆیە

لە نوێترین پێشهاتدا یەکێک لە بژاردەکان لە کێبڕکێکە نەماوە، کە ئەویش زیدانە. ئەوەش بەپێی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە بە ئاماژەکردن بە هۆکارەکەی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی زیدان نابێتە شوێنگرەوەی ئاڵۆنسۆ. ئەوەش لەبەرئەوەی ئەفسانە فەڕەنسیەکەی مەدرید چاوی لەوەیە لەدوای مۆندیالی 2026 ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بگرێتەدەست لەدوای دیدێ دیشا. بۆ ئەو مەبەستەش زیزۆ لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا گەیشتوونەتە ئاستی پێشکەوتوو لە گفتۆگۆکانیان پەیوەست بەو بابەتە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button