
یاریگا –
جوشوا زیرکزی، وەک ئامانجی سەرەکی رۆما دەستنیشانکرا، دانوستانەکانیش لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە چووەتە قۆناخێکی گرنگەوە.
رۆما گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی دەستپێکردووە. بەگوێڕەی زانیارییەکان، جیالۆرۆسی گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ هێرشبەرە هۆڵەندییە تەمەن 24 ساڵەکە، بەروەپێش چووە و یانەکەش رەزامەندی لەسەر رۆیشتنی ئەم هێرشبەرە لە ئۆڵدترافۆرد دەربڕیوە.
Roma wanamtaka mshambuaji wa Manchester United Joshua Zirkzeehttps://t.co/4zobEYsYNu pic.twitter.com/LHYdEZKOTs
— BBC News Swahili (@bbcswahili) December 7, 2025
دانوستانی نیوان یانەکان بە ئەرێنی وەسفکراوە، ئەمەش وایکردووە رۆما بەرامبەر بەیانەکانی دیکەی ئیتاڵیا کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دەربڕیوە، باڵادەستتر بێت. شەیتانە سوورەکان داوای نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ دەستبەرداربوونی هێرشبەرەکەیان، رۆماش بەدوای رێگە چارەیەکی گونجاودا دەگەڕێت تاوەکوو ئەو بڕە پارەیە دابین بکات.
هێرشبەرەباڵە هۆڵەندییەکە پێشتر لە سێریا ئەی یاری بۆ بۆلۆنیا کردووە و دوای ئەوەی لە تیپی یەکەمدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، سەرنجی شەییتانە سوورەکانی راکێشا و پەیوەندی بە یونایتدەوە کرد. زیرکزی لەم وەرزەدا، تەنیا لە سێ یاریدا سەرەکی بووە و لەکۆی 15 یاریی پرێمەرلیگ ئەم وەرزە یەک گۆڵی تۆمار کردووە.



