Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فلیک دۆخی پێدری رووندەکاتەوە و هۆکاری بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ ئاشکرا دەکات

هێشتا ماویەتی

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە، دۆخی تەندروستی پێدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی باشە.

بارسا شەوی رابردوو 3-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە، پێدری لە گێمی دووەمدا داوای گۆڕانکاری لە فلیک کرد و ئەمەش هاندەرانی خستە دۆخی نیگەرانی و ترسییان لە نوێبوونەوەی پێکانەکەی هەبوو.

فلیک لە دوای یارییەکە، دڵی هاندەرانی بارسای خۆشکرد و بە کەناڵی MovieStarی گوت؛

پێدری باشە.

هەندێک هەست بە ماندووبوون دەکات و دانی ئۆلمۆش کێشەی لە شانی هەیە. سبەی (ئەمڕۆ چوارشەممە) شتەکان زیاتر رووندەبنەوە.

پێموایە یارییەکی زۆر جیاوازمان پێشکەشکرد، بەرامبەر یانەیەکی گەورە یارییمانکرد و هەموومان پێکەوە لەپێناو بردنەوە جەنگاین. ئەوەی ئەمڕۆ بینیم زۆر ناوازە بوو.

پێشتر باسم لە گرنگی گەڕانەوەی یاریزانان کردووە، چونکە بەشێک لە یاریزانان لە باشترین دۆخی جەستەییدا نین، بەڵام گەڕانەوەیان گرنگە.

فلیک ستایشێکی زۆری رافینیای کرد و بە یاریزانێکی گرنگ وەسفی دەکات؛

وەکو هەمیشە دەڵێم، رافینیا یاریزانێکی زۆر گرنگە، گەڕانەوەی ناوازەیە و بینیمان لەم دوو یارییە چیکردووە.

زۆر بە ئەنجامی یارییەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ دڵخۆشم. ئەمە لە هەموو گرنگترە.

رافینیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ بارسا کرد، دواتر دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووەمی کرد و لە کاتی زیادکراویشدا، فێران تۆرێس گۆڵی سێیەمی بلوگرانای کرد.

بارسێلۆنا بە تەنیا و بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید، پێشەنگی لالیگا. ئەمشەو پیاوانی چابی ئاڵۆنسۆ لە یاریگای سان مامێس دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button