Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هالاند یەکێک لە قورسترین ریکۆردەکانی مێژووی پرێمەرلیگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی بۆ مانچێستەر سیتی و ئەمشەویش بە گۆڵێک لە تۆڕی فوڵهام جارێکیتر ناوی خۆی خستە لیستی ژمارە پێوانەییەکانی مێژووی پرێمەرلیگ.

ئەمشەو  لە هەفتەی هالاند و هاوڕێکانی بوونە میوانی فوڵهام و لە ئەنجامێکی دراماتیکیدا 5-4 بەسەر یانەی خاوەن ماڵدا سەرکەوتن. گۆڵی یەکەمی یارییەکە هالاند تۆماریکرد لە خولەکی 17 کە ریکۆردی ناوازە بوو بۆ هێرشبەرە نەرویجیەکە لە مێژووی خولی ئینگلیزی.

هالاند کۆی گۆڵەکانی لەوەتەی لە ساڵی 2022 لە دۆرتموند پەیوەندی بە سیتزنس کردووە گەیاندە 100 لە 111 بەشداریی لە پرێمەرلیگ. ناوبراو بووە 135هەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزی بگاتە گۆڵی ژمارە 100.

بەوەش هالاند بە فەرمی ریکۆردەکەی ئالان شیرەری شکاند کە لە 124 یارییدا توانیبووی بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.

توانا گۆڵکارییەکانی ئێرلینگ لەم وەرزەشدا بەجۆرێکە، لە 13 بەشداریکردنا لە خولی ئینگلیزی تا ئێستا 14 گۆڵی تۆمارکردووە. هاوکات خاوەنی ئەسێستێکیشە.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی ئەمشەوی هالاند:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button