هەست بە خیانەت دەکات؛ ترافۆرد قەیرانێکی گەورە لە مانچێستەر سیتی دروستدەکات
گواردیۆلا کێشەی بۆ دروستبووە

یاریگا –
مانچێستەر سیتی رووبەڕووی قەیرانێکی لەناکاو دەبێتەوە.
جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی مان سیتی کە لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 27 ملیۆن پاوەند لە بێرنلییەوە پەیوەندی بە قەڵای ئیتیحادەوە کرد، لەوانەیە یانەکە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، ترافۆرد بە جیددی بیر لە جێهێشتنی مان سیتی دەکاتەوە و ئێستا خەریکی هەڵسەنگاندنی بژاردەکانە بەر لە کرانەوەی مێرکاتۆی زستانە.
بەهۆی گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارووما، دەرفەتەکانی ترافۆرد بۆ بەشداریکردنی یارییەکان زۆر کەمبووەتەوە، ئەمەش گۆڵپارێزەکەی لە پێپ گواردیۆلا نیگەران کردووە.
رۆژنامەکە ئاشکرایدەکات، ترافۆرد بە مەرجی بوونی بە گۆڵپارێزی سەرەکی پەیوەندی بە مان سیتی کردووە، بەڵام گواردیۆلا دوای گواستنەوەی دۆنارووما، بڕیاری خۆی گۆڕی و ئێستا گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بژاردەی سەرەکی مان سیتییە.
نیوکاسڵ یونایتد لە هاوینی رابردوودا رکابەرییەکی زۆری مان سیتی لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ترافۆرد کرد، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 لەگەڵ سیتزنز واژۆکرد.
Trafford and Ortega are open to leaving Man City next month https://t.co/5zqZuz8JJh
— Jack Gaughan (@Jack_Gaughan) December 1, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، نیوکاسڵ ئامادەیە جارێکی دیکە بچێتە نێو گفتوگۆکان، بەڵام پێناچێت ترافۆرد دەستبەجێ ببێتە بژاردەی سەرەکی ئێدی هاو، چونکە جۆردان پیکفۆرد، ئاستێکی بەرز لەگەڵ ماکپایس پێشکەشدەکات.
ترافۆرد دەیەوێت بە باشترین شێوە خۆی بۆ مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئامادە بکات و مەرجی سەرەکی تۆماس توخێل، راهێنەری سێ شێرەکان، بەشداریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکییە لەم وەرزەدا.



