Loading...
جیهانگرنگترین

فەرمی؛ براوەی گۆڵدن بۆی خەڵاتەکەی بەرزکردەوە

Yariga App

یاریگا –

براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 بەفەرمی ناسێنرا و دێسیرێ دۆوێ لە ئیتاڵیاوە وەک براوە خەڵاتەکەی پێدرا.

دۆوێ ساڵی رابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەرزێکی ئەفسووناوییان بەڕێکرد و کۆڵەکەیەکی سەرەکی تیمەکەی لویس ئێنریکی بوو بۆ بردنەوەی نازناوە نێوخۆییەکان و خەونە گەورەکەیان کە چامپیۆنزلیگ بوو. ئەوە جگە لە جامی سوپەری ئەوروپا.

خەڵاتی گۆڵدن بۆی لەوەتەی ساڵی 2003 دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵان. ئەمشەو رۆژنامەی بەناوبانگی ئیتاڵی توتۆسپۆرت کە رێکخەری بۆنەکەیە، بە دەنگی 50 رۆژنامەنووس لەسەر ئاستی ئەوروپا دەنگ بە بەربژێرەکان دەدەن. ئەمشەویش دێسیرێی وەک براوە خەڵاتکرا.

دۆوێ بووە چوارەم فەڕەنسیی کە بتوانێ وەک “لاوی ئاڵتوونی” دەستنیشان بکرێت.

ئەو یاریزانە کە لە هەردوو پێگەی ناوەراستکاری هێرشبەریی و باڵەکانیش یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ پی ئێس جی لە 61 یارییدا بەشداری کرد توانی 16 گۆڵ و 16 ئەسێست تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button