Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارسیناڵ نازناوی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە؟ وەڵامە سەیرەکەی ئارتێتا هەمووانی شۆککرد

شانازی به‌ یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ شه‌وی رابردوو به‌ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر و 3-1 له‌ یانەی بایرن میونشنی بردەوە، بەمەش پێشەنگی قۆناخی کۆمەڵەکانی له‌ چامپیۆنزلیگ لە یانە باڤارییەکە سەندەوە و خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ لە پێنج یارییدا.

بەم دۆڕاندنە، بایرن میونشن ریزبەندییەکەی بۆ پلەی سێیەم دابەزی و یەکەم شکستی ئەم وەرزەی تۆمار کرد.

ئەمە یەکەمجارە لە وەرزی 2005-2006ەوە یانە ئینگلیزییەکە لە پێنج یاری یەکەمی خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کە لەو وەرزەدا گەیشتنە یاری کۆتایی پێش ئەوەی له‌ یاریی كۆتایی به‌ بارسێلۆنا بدۆڕێت.


یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 لە گێمی یەکەمدا کۆتایی هات، کە یەکەمجار بوو لەم پاڵەوانێتییەدا گۆڵ لە تۆڕی ئارسیناڵ بكرێت، تۆپچیه‌كان بە گۆڵەکانی نۆنی مادۆیکی و گابریێل مارتینێلی لە ماوەی هەشت خولەکدا تاوه‌كو خولەکی 77، سەرکەوتنە شایستەکەی مسۆگەر کرد.

ستایشی ئارتێتا و دوورکەوتنەوە لە نازناو

میکێل ئارتێتا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی تی.ئێن تی سپۆرتس، ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و رایگەیاند کە بە تەواوی لە ئاستەکەیان رازییە.

من بە تەواوی لە ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم،  شێوازی کۆنترۆڵکردنمان بەسەر یارییەکەدا، چونکە ئەم رووبەڕووبوونەوەیە پێویستی بە شێوازێکی جیاواز هەبوو، ئێمە لەسەر ئاستی تاکەکەسی نایاب بووین. ئەم سەرکەوتنە متمانەی ئێمە و یاریزانەکان زیاتر دەکات.”

سەبارەت بە هەستکردنی بە ئەگەری بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان، ئارتێتا خۆی لە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە بەدوور گرت و گوتی،

 “نازانم، ئەم شەوە چێژ وەردەگرین، پاشان دەست دەکەین بە ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی لە پرێمه‌رلیگ بۆ رۆژی یەکشەممە. ڕێگاکە هێشتا زۆر دوور و درێژە.”

لێدوانەکەی ئارتێتا ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە سەرەڕای سەرکەوتنە گەورەکە، راهێنەرە ئیسپانییەکە دەیەوێت یاریزانەکانی  سەرنجیان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت، بە تایبەتی یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی لە خولی نایابی ئینگلیزی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button