
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی لە یارییەکەی ریال مەدرید و ئێڵچێ، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا، دوای ئەوەی یارییەکە 2-2 تەواوبوو.
لە زوومی کامێراکان سووکایەتیپێکردنی ئێمباپێ بە ناوبژیوانی یارییەکە بەڕوونی دەردەکەوێت و پێشبینیدەکرێت، کۆمەڵەی لالیگا هەڵوێستێکی تووند بنوێنێت.
پلاتفۆڕمی DAZN چەندین گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە ئێمباپێی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هەوڵدەدات شیکردنەوەی لە ناوبژیوانی یارییەکە دەستبکەوێت، بەڵام ناوبژیوان هیچ قسەیەک ناکات و ئەستێرەکەش سووکایەتی پێدەکات.
ئێمباپێ دوو جار بە زمانی فەڕەنسی هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوان و پێی دەڵێت؛ ”گەمژەی پیس، دووربکەوە”، بەڵام ناوبژیوان لە زمانی فەڕەنسی نەگەیشتووە و هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.
لەڕێگەی گەڕانەوەی ئێمباپێ بۆ ژووری جلگۆڕین، سوپەر کیلیان رووبەڕووی یاریزانێکی ئێڵچێ بووەوە و بە هاوارێکی زۆرەوە پێی گوت؛ ”بوەستە”، دواتر قسەیەکی دیکەشی کردەوە و گوتی؛ ”گەمژە، دووربکەوەوە”.
💥 Mbappé a dégoupillé à la fin du nul entre Elche et le Real (2-2). Averti pour son comportement auprès des officiels, l’attaquant français a totalement craqué et lancé plusieurs insultes envers l’arbitre. Un dérapage qui pourrait lui coûter cher…https://t.co/RYdIR5WNaT pic.twitter.com/nFAwM2e0Tl
— RMC Sport (@RMCsport) November 25, 2025
بەر لە بڵاوبوونەوەی گرتەکانی پلاتفۆڕمی DAZN، هەر دوای تەواوبوونی یارییەکە، کەناڵی Movistar+ سەرنجی تەواوی لەسەر نیگەرانییەکای ئێمباپێ لە ئاستی هاوتیمەکان بە ڤیدیۆ بڵاوکردەوە.
ئێمباپێ چەندینجار هانی هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێڵینگهامی دەدا، فشاری زیاتر لەسەر ئێڵچێ دروستبکەن و بۆ گۆڵکردن بچنە پێشەوە.



