Loading...
عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: وەستانی خول کاریگەری هەیە لەسەرمان بەڵام بەرژەوەندەی هەڵبژاردەی عێڕاق لەپێش هەمووشتێکە

دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دەبێتە میوانی نەفتی میسان و راهێنەری تیپەکەش باسی کاریگەری وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات لەسەر یانەکان.

دوای وەستانی خولەکە بۆ ماوەی 20 رۆژ، لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەینی ( 21ـی نۆڤێمبەری 2025 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی و تایبەت لە یاریگای ئۆڵۆمپی میسان رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک دەربارەی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییە گووتی:

تیپەکەمان لە هەموو روویەکەوە بەرەو باشی دەڕوات، یاریزانەکان ئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێ دەکەن لە مەشقەکان، ئەنجامەکانی رابردوومان باشە بەڵام ئامانجی ئێمە گەورەترە، بارودۆخی نەفتی میسان وەکو بارودۆخی ماوەیەک پێش ئێستای دهۆکە، بۆیە پێویستە سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنین، وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق  کاریگەری لەسەر تیپەکان دەبێت، بەڵام بەرژەوەندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.

دهۆک لە شەش یارییدا چوار خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی میوانداری نەجەف دەکات، نەفتی میسان بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت، یاریی داهاتووشی لە یاریگای فرانسۆ هەریریە بەرامبەر هەولێر.

بابەتی زیاتر

Back to top button