
یاریگا –
دووەم گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مووسڵ نوێکردەوە، بەمەش ئەو یانانەی بێ هیوا کرد کە بە نیازبوون گرێبەستی پێشکەش بکەن.
مووسڵ بە نوێکردنەوەی گرێبەستی چوار یاریزانی پیشەگەر ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکرد، عەلائەدین دالی، هێرشبەری سووری و دووەم گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق به تۆمار کردنی 20 گۆڵ، گرێبەستی لەگەڵ مووسڵ نوێکردەوە بە فەرمی وەرزی داهاتووش درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
کارگێڕی مووسڵ سەرکەوتووبن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان سیدریک ناجای کامیڕۆنی، جۆستین فارنەی میدراندای کۆڵۆمبی و لەگەڵ رۆبەرت پاوەری بەرگریکاری نوێکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووش لەسەر داوای هەییسەم شبوولی راهێنەر گرێبەستی چەند یارێزانێکی دیکە نوێ بکرێتەوە.
مووسڵ دوای 16 ساڵ دابڕان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، وەرزی رابردوو یانەکە گەڕایەوە خولەکە و بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ ریزبەندی 13ـی بەدەستهێنا.



