Loading...
ئەفریقاگرنگترین

حەکیمی مێژووی بۆ خۆی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەشرەف حەکیمی رکابەرێتیەکەی لە محەمەد سەڵاح و ڤیکتۆر ئۆسیمین بردەوە و توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 بباتەوە.

حەکیمی ساڵێکی ئەفسووناویی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و  مەغریبیش بەڕێکرد. لەگەڵ پی ئێس جی توانی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانەکەدا ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئەوە جگە لە نازناوە نێوخۆییەکانی دیکەی فەڕەنسا. توانیشی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتەوە بۆ مۆندیالی 2026.

هاوکات بردنەوەی خاڵەتەکە بۆ حەکیمی دەستکەوتێکی کەسیی گەورەش بوو، بەوەی دوای 52 ساڵ بووە یەکەمین بەرگریکار لە مێژووی کیشوەرەکەیدا وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button