Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە راهێنانەكان

ئارنە سڵۆت دووپاتیكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گەڕانەوەی ئالێكساندەر ئیزاكی بۆ راهێنانەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئالێكساندەر ئیزاک لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە بەهای 145 ملیۆن یۆرۆ لە نیوكاسڵ یونایتدەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 19:30 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە یاریی لووتكەی گەڕی یازدەیەمی پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ئارنە سڵۆت گوتی:

یاریزانەكان دوێنێ پشوویان وەرگرت و راهێنانیان نەكرد، بەڵام ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە و دەست بە راهێنانەكان دەكەنەوە، ئالێكساندەر ئیزاک ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەكان دەكات.

زیاتر لە سێ هەفتەیە ئیزاک بەهۆی پێكانەوە بەشداری مەشق و راهێنانەكانی رێدزی نەكردووە.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و مانچێستەر سیتیش بە 19 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button