
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید تووشی کێشەیەکی ئاڵۆز بووەتەوە و خەریکی بەدوای چارەسەری درێژمەودا دەگەڕێت.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، شوێنی باڵی راست سەرئێشەی بۆ ئاڵۆنسۆ دروستکردووە، بەتایبەت دوای ئاستی کەمتر لە مامناوەندی ئێدواردۆ کاماڤینگا لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، کاماڤینگا نەیتوانی ئەرکەکانی بەتەواوی جێبەجێ بکات، بەتایبەت لەڕووی هێرشبەرییەوە لاواز بوو.
🤯 Xabi tiene un problema por la derecha
❌ El entrenador ha buscado una nueva alternativa por esa banda con el francés, pero no funcionó esta vez pic.twitter.com/LH6XIGVkOb
— MARCA (@marca) November 5, 2025
هەرچەندە رۆدریگۆ لە خوولەکی 69 چووە شوێنی کاماڤینگا، بەڵام ئەویش نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و ئاڵۆنسۆ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، بژاردەی فڕانکۆ ماستانتونۆ، ئێستا باشترینە تاوەکو فێدێریکۆ ڤالڤێردی دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
ئاڵۆنسۆ لە تاقیکردنەوەی بژاردەکان لە باڵی راست بەردەوام دەبێت، تاوەکو ماستانتونۆ یاریی دەکاتەوە و لەوانەیە بۆ یاریی داهاتوو، جود بێڵینگهام لە باڵی راست یاریی بکات.
هەرچەندە ئاڵۆنسۆ هیوایەکی زۆری بە ماستانتونۆیە، بەڵام لە کۆی 12 یاریی تەنیا یەک گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە.



