Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەرکمان قورس مەکەن؛ پەیامێکی ئاگرین لە یامالەوە بۆ بەرگریکارانی بارسێلۆنا

یامال و تۆرێس نیگەرانن

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال و فێران تۆرێس، هەردوو ئەستێرەی بارسێلۆنا دووپاتیانکردەوە، بارسا پێویستی بە بەرەوپێشبردنی ئاستی هێڵی بەرگری هەیە.

بارسێلۆنا لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ 3-3 لەگەڵ کڵەب برووج یەکسانبوو.

یامال کە گۆڵی دووەمی کرد و هۆکاری گۆڵی سێیەمی یانەکەشی بوو، دووپاتیکردەوە، برووج رکابەرێکی بەهێز بوو؛

برووج تیمێکی زۆر بەهێزە، بەتایبەت لە یاریگای خۆی و ئەستەمە 3 گۆڵ لە دواوە بیت و دواتر یارییەکە ببەیتەوە. ئەم قەیرانە پێویستی بە چارەسەرە.

دەبێ خۆمان باشتر بکەین، پێویستە لە ئێستاوە بیر لە یاریی گەڕی داهاتووی لالیگا بکەینەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تۆرێسی خاوەنی گۆڵی یەکەمی بارسا قسەی زیاتری لەبارەی ئاستی یانەکەی کرد؛

نابێ بەمشێوە زۆرە گۆڵمان لێبکرێت، چونکە ئەرکی ئێمە قورستر دەکات. لەم دۆخە دەبێ زۆرترین گۆڵ بکەین، دەبێ خۆمان باشتر و گەشەی زیاتر بکەین.

بارسێلۆنا لە دوا 9 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، 16 گۆڵی لێکراوە، بەڕێژەی 1.7 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button