Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێک هەڕەشەی بەکارهێنانی دەمانچەی کردووە

بی بی سی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی بەریتانیا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێکی پرێمەرلیگی دەستبەسەرکردووە.

لە رووداوێکی سەیر و پێشبینی نەکراودا، تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، لە شەشی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوودا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێکی یانەیەکی پرێمەرلیگ، دەمانچەی لە یاریزانەکە دەرهێناوە و هێرشی کردووەتەوەسەر.

بەهۆکاری یاساییەوە BBC ناسنامە یانە و یاریزانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نێو یانەکە بڵاویکردووەتەوە؛

بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە هەڕەشەی کوشتنی کردووە و پێشتر هەڕەشەی لە کەسێکی دیکەش کردبوو. سەرەڕای مەترسیداری دۆخەکە، بەڵام هیچ برینداربوون یاخود بەرکەوتنێکی تووند رووی نەدابوو.

کاتژمێر 11:14 ی شەو، پۆلیسی بەریتانیا لە رووداوێکی هەڕەشەکردن بەبەکارهێنانی دەمانچە ئاگادارکرانەوە.

دوای دوو رۆژ، تۆمەتبارە 31 ساڵییەکە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک و هەڕەشەکردن و لێخووڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت، دەستبەسەرکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button