Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سەردەمی کومان نوێدەبێتەوە؛ بارسێلۆنا ناتوانێت تۆڕی گۆڵەکەی بپارێزێت

مارتینێز بۆشاییەکی گەورەی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە چەند ساڵی رابردوودا، بەردەوام کێشەی لە هێلی بەرگری هەبووە و لەم وەرزەشدا تۆمارێکی باشی نییە.

یانە کاتالوونییەکە لە یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر ئێڵچێ لە لالیگا، نەیتوانی پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکات و تۆمارێکی نەرێنی سەردەمی رۆناڵد کومانی نوێکردەوە.

بارسێلۆنا لە هەشت یاریی رابردووی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان گۆڵی لێکراوە، ئەمە یەکەمجارە لە فێبرایەر/شوباتی 2021ەوە روودەدات.

بارسێلۆنا لە دوا هەشت یاریدا 13 گۆڵی لێکراوە، سێڤییا چوار گۆڵی لێکرد و ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان، هەریەکەیان دوو گۆڵ و هەرسێ یارییەکەی دۆڕاندووە.

بارسا لە یارییەکانی بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ، ریال سۆسیداد، جیڕۆنا، ئۆڵمپیاکۆس و ئێڵچێش نەیتوانی پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکات.

بارسێلۆنا لەدوای ئینیگۆ مارتینێز بۆ نەسڕی سعوودی، توانایەکی زۆری لە هێڵی بەرگری لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button