Loading...
راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

شیکاری یاریگا؛ هەولێر بێ رکابەرە و زاخۆ خاوەن باشترین وەزیری بەرگرییە

یاریگا نەخشەی هێزی یانەكانی كوردستان لە خولی ئەستێرەکان ده‌رده‌خات

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ، تۆڕی وەرزشی یاریگا وەک هەمیشە، بە شیکارییەکی ورد و پشت بەستوو بە داتا و ژماره‌كان  ئاستی چوار نوێنەرەکەی کوردستان دەخاتەڕوو.

ئەم ڕاپۆرتە بە وردی بەشداریی هەر هێڵێک هێرشبردن، ناوەڕاست، بەرگری لە گۆڵکردن و بەرگریدا شیدەکاتەوە تاوه‌كو وێنەکە بۆ هاندەران ڕوونتر بێتەوە.

بەراوردکاریی هێڵەکانی هێرشبردن

شیکارییەکانی یاریگا دەریدەخەن کە کام تیپ زیاتر پشتی بە هێرشبەرەکانی بەستووە بۆ گۆڵکردن.

یانەی هەولێر

بەهێزترین هێڵی هێرشبه‌ری هه‌یه‌ و  هه‌شت گۆڵیان لە کۆی 10 گۆڵی تیپەکە کردووە و ڕێژەی 80%ی گۆڵەکان لەلایەن هێرشبەرانەوە بووە، ئەم ڕێژە بەرزە نیشانەی ئەوەیە کە هەولێر خاوەنی هێرشبەری کلاسیک و یەکلاییکەرەوەیە.

یانه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ له‌و شه‌ش یارییه‌ی كردوویه‌تی كه‌ 10 گۆلێان تۆماركردووه‌، ڕێژەی گۆڵکردن لە هەر یارییەکدا 1.66 گۆڵ بووه‌.

 یانەی دهۆک و نەورۆز

هێرشبەرەکانیان چوار گۆڵیان لە کۆی پێنج گۆڵی تیپەکەیان کردووە رێژەی 80%ی گۆڵەکان لەلایەن هێرشبەرانەوە بووە، ئەم دوو یانەیەش بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هێرشبەرەکانیان دەبەستن، بەڵام بە ژمارەی گۆڵی کەمتره‌، ڕێژەی گۆڵکردن لە هەر یارییەکدا 0.83 گۆڵه‌

یانەی زاخۆ

هێرشبەرەکان تەنیا دوو گۆڵیان لە کۆی هه‌شت گۆڵی تیپەکە کردووە، رێژەی تەنیا 25%ی گۆڵەکان لەلایەن هێرشبەرانەوە بووە، ئەمە دەریدەخات کە زاخۆ کەمترین پشت بە هێرشبەرەکانی دەبەستێت و گۆڵکردن ئەرکی هەموو هێڵەکانە،ڕێژەی گۆڵکردن لە هەر یارییەکدا 1.33 گۆڵه‌.

بەراوردکاریی هێڵەکانی ناوەڕاست

لێرەدا، داتاکانی یاریگا کاریگەری و توانای گۆڵکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکان ئاشکرا دەکات.

 یانەی زاخۆ

خاوه‌نی  بەهێزترین هێڵی ناوەڕاسته‌، و یاریزانانی سێ گۆڵیان لە کۆی هه‌شت گۆڵی تیپەکە کردووە، رێژەی 37.5%ی گۆڵەکان لەلایەن هێڵی ناوەڕاستەوە بووە، زاخۆ خاوەنی باشترین هێڵی ناوەڕاستە کە توانایەکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی هەل و گۆڵکردندا.

یانەی دهۆک و نەورۆز:

هێڵی ناوەڕاستیان یه‌ك گۆڵیان کردووە، ڕێژەی 20%ی گۆڵەکانیان لەلایەن هێڵی ناوەڕاستەوە بووە،

یانەی هەولێر:

هێڵی ناوەڕاستی تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ ته‌نیا  یه‌ك گۆڵی کردووە ئه‌ویش به‌ واژۆی موعته‌ز زادده‌م بووه‌، ڕێژەی تەنیا 10%ی گۆڵەکانیان لەلایەن هێڵی ناوەڕاستەوە بووە، هێڵی ناوەڕاستی هەولێر زیاتر ئەرکی كۆنترۆڵ و پچراندانی تۆپ له‌ ناوه‌ڕاست و دروستکردنی یارییە نەک گۆڵکردن.

بەراوردکاریی هێڵی بەرگری

له‌و شیكاری و به‌راودكارییه‌ی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌ر ئاستی هێلی به‌رگری بۆ ئه‌و چوار یانه‌یه‌ كردوویه‌تی زاخۆ باشترینه‌.

 یانەی زاخۆ

هاوسەنگترین هێڵی بەرگریی هه‌یه‌ ئه‌م تیپه‌، ته‌نیا یه‌ك یاریزانی به‌شداری گۆڵی كردووه‌ كه‌ یه‌ك گۆڵ بووه‌ ئه‌ویش له‌لایه‌ن یوسف رائید بووه‌ و رێژه‌ی 12.5%ی گۆڵەکانه‌، به‌ڵام تیپێكی تۆكمه‌ له‌ به‌رگریكردن ته‌نیا چوار گۆڵیان لێکراوە، زاخۆ نەک تەنیا لە دواوە پتەوە، بەڵکو توانای گۆڵکردنیشی هەیە، کە نیشانەی هێڵێکی بەرگریی مۆدێرنە.

تیپه‌كه‌ی پرا ده‌لال ته‌نیا چوار گۆڵیان لێكراوه‌ و به‌شداری گۆلێكیان كردووه‌، واته‌ ڕێژەی گۆڵلێکران لە هەر یارییەکدا 0.66 گۆڵه‌

 یانەی هەولێر

هه‌ولێر دووه‌م پتەوترین هێڵی بەرگریی له‌ نێو چوار یانه‌كه‌ی كوردستان به‌شدار له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی هه‌یه‌ و چوار گۆڵیان لێكراوه‌ به‌ڵام به‌شداری هیچ گۆڵێكی یانه‌كه‌یان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م دێت.

تیپه‌كه‌ له‌و شه‌ش یارییه‌ی كردوویه‌تی كه‌ چوار گۆلی لێكراوه‌ ، ڕێژەی گۆڵلێکران لە هەر یارییەکدا 0.66 گۆڵ بووه‌

یانەی دهۆک

یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر ئاستی به‌رگری تیثیكی زۆر باش نه‌بووه‌ هه‌شت گۆلیان لێكراوه‌، ڕێژەی گۆڵلێکرانی بۆ هه‌ر یارییه‌ك 1.33 گۆڵ بووه‌.

 نەورۆز

یانه‌ی نه‌ورۆز خاوه‌ن لاوازترین هێڵەکانی بەرگرییه‌، 14 گۆڵیان لێکراوە، کە ئەمەش بەپێی ئامارەکانی یاریگا، لاوازیی بەرگریی ڕێژەی گۆڵلێکرانی بۆ هه‌ر یارییه‌ك 2.33 گۆڵه‌.

پوختەی کۆتایی شیکارییەکەی یاریگا

به‌پێی شیكاریی و به‌راودكارییه‌كه‌ی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا یانه‌ی هه‌ولێر خاوه‌ن باشترین هێلی هێرشبردنه‌ به‌رێژه‌ی 80%ی گۆڵەکانیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ خاوه‌ن باشترین ناوەڕاسته‌، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌باشی كردووه‌ به‌رێژوی 37.5%ی گۆڵەکانی یانه‌كه‌یان كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی شیكارییه‌كانی یاریگا هاوسەنگترین تیپ یانه‌ی زاخۆیه‌ له‌ رووی تۆماركردنی گۆل و به‌رگریكردن و گۆڵەکان لەنێوان هەرسێ هێڵەکەدا دابەش بوون و تایبەتمەندترین تیپیش هەولێره‌ كه‌ پشت بە هێرشبەرەکانی دەبەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button