Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ دەیەوێت کۆتایی به‌ ئامارێكی ترسناك بهێنێت ته‌نیا زێدان سەرکەوتبووه‌

پێنج راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید یه‌كه‌م كلاسیكۆ دۆراون

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە و له‌ ركابه‌رییه‌كانی گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانی میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات.

ئەم یارییە وەک تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز بۆ چاپی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت، کە هەوڵ دەدات ئەو نەفرەتیە بشکێنێت کە بەرۆکی زۆربەی ڕاهێنەرانی پێشووی یانەکەی گرتووە لە یەکەم کلاسیکۆیاندا، کە تەنیا زینەدین زێدان توانیویەتی لێی دەرباز بێت.

ئەم کلاسیکۆیە تەنها لەبەر ئەوەی یەکەم یاریی ئەم وەرزەیە تایبەت نییە، بەڵکو وەک وێستگەیەکی گرنگیش دادەنرێت بۆ ڕاهێنەر ، چاپی ئاڵۆنسۆ، کە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی ڕیاڵ مەدریدی وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی هاندەرانی مێرەنگی دەبێت تاوه‌كو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکەن بۆ دەرخستنی ئەنجامێکی ورد لەسەر ئاستی تیمەکە له‌گه‌ڵ ئاڵۆنسۆ، بەڵام تاوه‌كو ئێستا ژمارەکان به‌دڵی هانده‌رانه‌ كه‌ تیمەکە لە کۆی 12 یاریی، 11 بردنەوەی بەدەستهێناوە، و یانەکە پشتی بە کاریزما و لێکدانەوەی وردی ئالۆنسۆ بەستووە بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو ڕێڕەوە نەرێنییەی کە بەرامبەر بارسێلۆنا هەیانە.

لە وەرزی ڕابردوودا، ڕیاڵ مەدرید چوار جار ڕووبەڕووی بارسێلۆنا بووەوە دوو جار لە خول، یەک جار لە جامی سوپەر، و یەک جاریش لە جامی شا و لە هەر چوار یارییەکەدا دۆڕا، کە زنجیرەیەک شکستی گه‌وره‌بوون و تیمەکە هەوڵ دەدات ئەم وەرزە قەرەبووی بکاتەوە.

چاپی ئاڵۆنسۆ یەکەم کلاسیکۆی خۆی وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئەزموون دەکات، کە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ هێزی دەروونی و تاکتیکیی یانەکە. ئامانج تەنها بردنەوە نییە، وەک چۆن لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی پێدا، بەڵکو نیشاندانی کەسایەتیی نوێی تیمەکەیە لە پڕۆژە نوێیەکەدا.

چاپی ئاڵۆنسۆ دژی ژمارەکانی نەفرەتی یەکەم کلاسیکۆ

ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاریی خۆی دژی یانە کەتەلۆنییەکە ده‌كات، لە کاتێکدا کە ئاماری ڕاهێنەرانی پێشوو هاندەر نییە. لەنێو شەش ڕاهێنەری کۆتایی یانەکەدا، تەنها زینەدین زێدانی فەرەنسی توانیویەتی لە یەکەم کلاسیکۆیدا لە بارسێڵۆنا بباتەوە، یارییه‌كه‌ی 2-1 له‌ سوودی ریال مه‌درید كۆتایی هات، لە بەرامبەردا، هەریەک لەمانەی خوارەوە لە یەکەم کلاسیکۆیاندا تووشی شکست بوون:

خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی له‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆ 5-0 به‌ بارسێلۆنا دۆرا و كارلۆ ئانچێلۆتی 2-1 یه‌كه‌م كلاسیكۆی وه‌ك راهێنه‌ر دۆراند و رافا بێنیتێزی ئیسپانی 4-0 له‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆ دووچاری شكست بوو هه‌روه‌ها خولین لۆپیتێگی ئیسپانی5-1 و سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی 3-0 دۆرا.

ئایا چاپی ئاڵۆنسۆ دەتوانێت ببێتە دووەم ڕاهێنەر دوای زێدان کە ئەم نەفرەتیە بشکێنێت و ناوی خۆی لە مێژووی یانەکەدا تۆمار بکات؟ ئەمشەو وەڵامەکە لەسەر چیمەنی سەوزی بێرنابیۆ دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button