Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نسا

هێرشبەرێکی ریال مەدید لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێدەهێڵێت

هەموو ئۆفەرەکان لەبەرچاو دەگیرێن...

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی ریال مەدرید لە بارودۆخی ئێستای ناڕازییە و دەیەوێت لە زستاندا یانەکە جێبهێڵێت.

ئێندریک، هێڕشبەری لاوی ریال مەدرید، لە چەند هەفتەی رابردوودا سەردێری هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا بووو و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رەنگە ئەم هێرشبەرە بەڕازیلییە لە گواستنەوەی زستانەدا بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

دوای تێپەڕبوونی 9 گەڕ لە یارییەکانی لالیگا، ئاڵۆنسۆ تاوەکوو ئێستا هیچ خولەکێک ئێندریکی نەناردووەتە ناو یاریگا و ئەمەش هێرشبەرەکەی تووڕە کردووە. بەگوێڕەی زانیارییەکان ژمارەیەک یانە ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی بە خواستن دەربڕیوە و رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم هێرشبەرە دەرگاکانی گفتووگۆی بۆ پەیوەندی کردنی بە لیگ 1 کردووەتەوە.

هەر بەگوێڕەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە هێرشبەرە 19 ساڵەکە پەیوەندی کردنی بە ئۆلێمپیک مارسیلیا لە زستاندا بە ئۆفەرێکی گونجاو دەزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button