Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێش خۆی خستە ریزی ئەفسانەکانی مانچێستەر یونایتدەوە

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێش بە لێهاتووی خۆی گەیشتە ریزی ئەفسانەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد و نزیکە لەوەی پلەی چوارەم وەربگرێت.

مان یو بە سرکردایەتی بڕونۆ، لە گەڕی هەشتەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ توانیان 1-2 لە لیڤەرپوولی خاوەن ماڵ ببەنەوە. کە گۆڵی دووەمی شەیتانە سوورەکان لە خولەکی 84 و لە رێگەی هاری ماگوایەر بە ئەسێستی فێرناندێش تۆماکرا.

بەو ئەسێستە، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە گەیشتە ژمارە 52 لە تۆمارکردنی پاسی گۆڵ بە درێسی مانچێستەر یونایتدەوە. بەوەش نزیک بووەوە لە پۆڵ سکۆڵز 55 ئەسێست.

ژمارەکە هێشتا بە ناوی ریان گیگزەوەیە بە جیاوازیەکی زۆر لەپێش ئەوانیتر. بەجۆرێک، ئەفسانە وێڵزیەکە خاوەنی 162 ئەسێستە. لەدوای ئەویش ناوەکانی وین روونی و داڤید بێکهام دێن بە 93 و 80 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button