Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆیشتنی مێسی قەیرانێکی قووڵی لێدانی راستەوخۆی لە بارسێلۆنا دروستکردووە

ئامارەکان شۆکت دەکەن

Yariga App

یاریگا –

سەردەمی بارسێلۆنای دوای لیۆنێل مێسی، بۆشاییەکی گەورەی لە لێدەرانی لێدانی راستەوخۆ دروستکردووە.

لیۆ مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا 50 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە، دوا گۆڵی لە 2ی مایس/ئایاری ساڵی 2021 لە بەرامبەر ڤالێنسیا بوو.

لەدوای ئەم گۆڵەی مێسی، بارسا تەنیا سێ گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە، ئەمەش لەدەستدانی چەکێکی قورسە و دەرفەتەکانی گۆڵی کەمکردووەتەوە.

لەکۆی 27 لێدانی راستەوخۆ لە وەرزی 2024-25، تەنیا فێران تۆرێس، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و پابلۆ تۆرێ، گۆڵییان بە لێدانی راستەوخۆ بۆ بارسێلۆنا کردووە،

لە چەند وەرزی رابردوودا، هەریەکە لە رافینیا، فێران و لیڤاندۆڤسکی زۆر هەوڵیاندا ببنە شوێنگرەوەی لیۆ لە لێدانی راستەوخۆ، بەڵام هەموویان شکستیانهێناوە و ئێستا نۆرەکە گەیشتووەتە مارکوس راشفۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button