
یاریگا –
لە لێدوانێکی ئاگرین کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، خیسۆس کاساس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە و نهێنییەکی گرنگی سەبارەت بە پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرا کرد.
له لێدوانێك كه سۆمهریه نیوز بڵاویكردووتهوه كاساس دهڵێت،
بڕیاری یەکێتیی تۆپی پێ بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەم، منیان لە دەرفەتی گەیشتنی راستەوخۆ بە جامی جیهانی 2026 بێبەش کرد.”
بەڵام بەشە شۆکهێنەرەکەی قسەکانی کاتێک بوو کە گوتی
“هەندێک لە یاریزانەکان لەم دواییانەدا پەیوەندییان پێوەکردم بۆ وەرگرتنی ئامۆژگارییەکانم پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە.”
“یەکێتیی تۆپی پێ ڕێگەی نەدا ئەرکەکەمان تەواو بکەین”
کاساس، کە دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر فەڵەستین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، باسی لە ئەزموونەکەی لەگەڵ عێراق کرد و رایگهیاند،
“پێموایە ئەزموونم لەگەڵ عێراق زۆر ئەرێنی بوو. جامی کەنداومان بردەوە، و لە جامی ئاسیا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد سەرەڕای ئەوەی بە بڕیارێکی گوماناوی ناوبژیوان کراینە دەرەوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا سەرکەوتنمان بەسەر هەڵبژاردەی وەک ژاپۆن بەدەستهێنا.”
ئەو بە متمانەیەکی زۆرەوە گوتی،
“ئێمە جڵەوی کارەکانمان لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا لە دەستدا بوو، و سەرکەوتن لەبەردەستی خۆماندا بوو، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ڕێگەی نەدا ئەرکەکەمان تەواو بکەین. من دڵنیام لەوە لە ماوەی راهێنەرایەتیمدا هیچ یارییەکمان لە بەسڕە نەدۆڕاند، من دڵنیام کە چارەنووسمان لە دەستی خۆماندا بوو.”
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەو میراتە کرد کە لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە،
“كۆمهلێك لە یاریزانان بەجێهێشت کە بوونەتە پیشەگەر لە ئەوروپا، دوای ئەوەی پێش هاتنی ئێمە حەزیان نەدەکرد نوێنەرایەتی هەڵبژاردەش بکەن. یاریزانی گەنج وەک مێرخاس دۆسکی، حوسێن عەلی، کێڤن یەعقوب، یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج و مونتهزهر ماجد، هەموو ئەمانە لە داهاتووی تۆپی پێی عێراقدا زۆر گرنگ دەبن.”
سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ یاریزانەکان، کاساس رایگهیاند،
“بەهێزترین لایەنی یاریزانی عێراقی، لایەنی دەروونییە، زۆر ڕکابەرن جوانترین شت ئەو پەیوەندییە بەهێزە بوو کە لەگەڵیاندا دروستمان کرد. تاوهكو ئێستاش پەیوەندیمان هەیە، بەتایبەتی هەفتەی ڕابردوو نامەم لە هەندێک یاریزانەوە پێگەیشت کە داوای ئامۆژگارییان دەکرد.”
لەکۆتاییدا، کاساس شیکردنەوەی خۆی بۆ یارییەکەی عێراق و سعودیە خستەڕوو و گوتی،
“یارییەکی زۆر بەهێز دەبێت، هەڵبژاردەی سعودیە پشتگیرییەکی گەورەی جەماوەری لەسەر خاکی خۆی دەبێت، هێرڤی ڕینارد ڕاهێنەرێکی خاوەن ئەزموونە و تیمێکی یەکگرتووی دروستکردووە، ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کێ پاڵێوراوە بۆ بردنەوە، هەردوو هەڵبژاردە لە ئاستدا لێک نزیکن. ئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ فشاری دەروونیدا بکات، نزیکترین دەبێت لە بردنەوە.”
بڕیاره ئهمشهو ههردوو ههڵبژاردهی عێراق و سعودیه له یاریگای جهوههره كاتژمێر 10:30 شهو بهكاتی ههولێر بهرامبهر یهكتر یاریی دهكهن عێراق به بردنهوه و سعودیه به بردنهوه و یهكسانبوون دهگاته مۆندیال.