Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

باشترین راهێنەر و یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ ناسێنران

Yariga App

یاریگا –

ناوی باشترین راهێنەر و یاریزانی مانگی رابردوو (سێپتەمبەر)ی پرێمەرلیگ ئاشکراکران کە ئۆلیڤیێ گلاسنەر وەک باشترین راهێنەر و ئێرلینگ هالاندیش وەک باشترین یاریزانی مانگەکە هەڵبژێردران.

کریستاڵ پاڵاس بە راهێنەرایەتی گلاسنەر لەو مانگەدا 3 یاریی ئەنجامدا، بە یەکسانبوون لەگەڵ سەندەرلاند و بەرامبەر وێستهام و لیڤەرپوولیش به بردنەوە هاتەدەرەوە. بەگشتی سێپتەمبەر بۆ راهێنەرە نەمساییەکە مانگێکی نموونەیی بوو. بەوەی لەسەر ئاستی جامی کاراباویش میلوێڵی تێپەڕاند.

لەسەر ئاستی یاریزانیش، هالاندیش توانا گۆڵکارییەکانی لەو ماگەدا پیشاندایەوە کە توانی 5 گۆڵ و ئەسێستێک بکات. بەجۆرێک، 2 گۆڵ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، گۆڵێک بەرامبەر ئارسیناڵی و هاتریکێک و ئەسێستێکیش لە تۆڕی بێرنلی.

گۆڵکارەی نەرویجیەکەی مانچێستەر سیتی پێشتریش لە مانگی ئۆگەستی 2022، ئەپرێلی 2023 و ئۆگەستی 2024ی بردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button