Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

مارکا ئاشکرای دەکات؛ یامال بەشداری لە کلاسیکۆ دەکات؟

رۆژنامەی مارکا لە چەند سەرچاوەیەک نهێنییەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دڵەڕاوکێ لەنێو هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی گومانی خستە سەر بەشداریکردنی لامین یامال لە کلاسیکۆ.

ئێل کلاسیکۆ لە 26ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئاماژەکان بەرەو بەشداریکردنی یامالن لە یاریی کلاسیکۆ و لەوانەیە بەر لە کلاسیکۆش بگەڕێتەوە.

رۆژنامەکە جەختکردووەتەوە، یامال لەژێر چاودێری پزیشکان و جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە و چڕی پزیشکییە، چونکە دەیەوێت بەزووترین کات مەشقەکان دەستپێبکاتەوە و هەندێک ئاماژە نوێ، ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی جیڕۆنا پشتڕاست دەکەنەوە.

ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئێستای جەستەیی یامال روونەدات، ئەوا ئەستێرە لاوەکەی بارسا بۆ یاریی 18ی ئەم مانگە بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button