Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە لەندەنەوە خواست بۆ ئەستێرە پەڕاوێزخراوەکەی ریال مەدرید پیشاندراوە

Yariga App

یاریگا –

لە پرێمەرلیگەوە خواست پیشاندراوە بۆ گواستنەوەی ئێندریک فێلیپێ لە ریا مەدرید و دەیانەوێ دۆخی لاوە بەڕازیلیەکە بقۆسنەوە.

ئێندریک لەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ بەتەواوەتی پەڕاوێزخراوە و هیچ هەلێکی پێنەدراوە تا ئێستا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، وێستهامی ئینگلیزی خواستی بۆ گواستنەوەی ئێندریک پیشانداوە، بەڵام دەیەوێ بەخواستن بیگوازێتەوە بۆ لەندەن نەک گرێبەستی هەمیشەیی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی تەنها هامەرز نییە ئەو نیازەیان بۆ هێرشبەرەکەی ریال هەبێ، بەڵکوو دەبێت کێبڕکێی یانەکانی ڤالێنسیا و ریال سۆسیدادیش بکەن کە ئەو دوو یانە ئیسپانیەش هەمان خواستیان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button