Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد لەگەڵ راهێنەرێکی پێشووی ریال مەدرید گفتوگۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیتیحادی سعوودی هەوڵی رازیکردنی سانتیاگۆ سۆلاری، ئەفسانە و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید دەدات.

رۆژنامەنووسی فووت مێرکارۆ سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئیتیحاد لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت سۆلاری بکاتە شوێنگرەوەی لۆران بلان.

ئیتیحاد رۆژێک دوای شکستەکەیان بەرامبەر نەسڕ 2-0 لۆران بلانی فەڕەنسی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپکە دوورخستەوە، سەرەڕای ئەوی یانەکە لە سێ گەڕی سەرەتای خولەکە سێ بردنەوی بەدوای یەکی بەدەستهێنابوو.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئیتیحاد لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی ئیتاڵیش گفتوگۆی کردووە، سپالێتی ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی یانە سعوودیەکە وەربگرێت، بەڵام داوەی مووچەیەکی زۆر دەکات.

هاوکات سێرجیۆ کۆنسێساوی پۆرتوگالی، مارک ڤان بۆمێلی هۆڵەندی و رۆجەر شمیتی ئەڵمانیش بەربژێرن بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرن.

چاڤی هێرناندێز لە یانەیەکی سعوودی نزیکدەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button